کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

جەوەکە پاییزی و دڵگیرە و هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە

شۆڕش قادری

جەوەکە تابڵێی پاییزی و دڵگیرە و هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە، بۆیە سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینیش کەشە هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان:23 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی