شەوى رابردوو چى روویدا؟؛ بەغدا و هەرێم بەینیان باش نییە
964+
وریا فەتاح
گرنگترین رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەکانی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییە؛ کورت و پوخت بزانە چی روویداوە:
📌 شەوی رابردوو دەنگێکی بەهێز لە کەمپی ئازادی لە کۆیە و کەمپی جەژنیکان لە بەحرکە بیسترا و ئەوەى کەمپى ئازادى گومانى درۆنى لێدەکرا.
📌 نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وەڵامى زەیدى دایەوە وتى: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێم بە زمانی سەربازی رەتدەکەنەوە.
📌 نێچیرڤان بارزانى: دەبێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، رێزگرتن لە قەوارەی هەرێم و هاوبەشی چارەسەر بکرێن.
📌 ئەم بەرەبەیانە عەلی زەیدی رایگەیاند، بڕیار و رێکارەکانی حکومەتی عێراق لە ناو سنوورەکانی وڵات تەواو نیشتمانی و سەربەخۆن.
📌 شەوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات، بەبێ ئەوەی باس لە بڕیارەکانی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
📌 سەرۆکوەزیرانی عێراق لیوا حەسەن کازمی لە جێگەی فەریق عومەر وائیلی وەک سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان راسپارد.
📌 سەرۆکی لیژنەی دەروازەکان لە پەرلەمان: زۆربەی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێم لەسەر سنووری ئێرانن و دەبێت کۆنترۆڵ بکرێن.
📌 چوارچێوەی هەماهەنگی: سامانی عێراقییەکان هێڵی سوورە و دەبێت دەروازەکان بەپێی دەستوور رێکبخرێنەوە.؟
چوارچێوەی هەماهەنگی: دەبێت کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.
📌 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەم لە زمانی توند دووربکەونەوە.
📌 سەرۆکى پەرلەمانى عێراق: ناکۆکییەکان ببرێنە بەردەم دادگای فیدراڵی و دەڵێت هیچ کەس و لایەنێک لە سەرووی دەستوورەوە نییە.
📌 وەزیری کارى هەرێم بۆ عەلى زەیدى: هاوشێوەی عێراق، مووچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری یەکەم لە هەرێمی کوردستان تا تەمەنی 22 ساڵی دابین بکە.
📌 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە وتی، عەلی زەیدی لە جورف سەخەر ئەوەی کرد کە ئەوانەی پێش خۆی نەیانکرد.
📌 دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک: ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس بکەن بژاردە سەربازییەکان دژى ئێران، سنووردار دەبن.
📌 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتیانى: بەهۆی مەترسیی هێرشەکانی ئێران و حووسییەکانەوە وریابن.