دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ناتەنیاهۆ دەیەوێت ترەمپ رازی بکات هێرش بکاتە سەر ئێران
کوردستان جەلال
رۆژنامەی ‘نیویۆرک تایمز’ لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکیی ئاگادار لە گفتوگۆکانەوە ئاشکرای کردووە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی کاتیی ئیسرائیل، فشارێکی کەسیی لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دروست کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
بەگوێرەی بەرپرسەکان، ناتەنیاهۆ چەند نێردەیەکی رەوانەی لای ترەمپ کردووە، بۆ خستنەڕووی بەڵگە و پاساوەکانی کۆشکی سپی، دەزگای هەواڵگریی ناوەندی (CIA) و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بە مەبەستی پاساودان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ناتەنیاهۆ هێشتا بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی روون نەکردووەتەوە کە هۆکاری پێویستیی ئەنجامدانی ئەم هێرشە لەم کاتەدا چییە، چی بەدەست دەهێنێت، و چۆن دەتوانرێت لێکەوتەکانی کۆنترۆڵ بکرێن بەبێ ئەوەی پەرەبسەنێت بۆ جەنگێکی هەرێمی.