ناوەندی توێژینەوەی پیو:

تا 2035 موسڵمانان لە رووی ژمارەوە پێش هەموو ئایینەکانی تر دەکەون

+964

کاکەلاو عەبدوڵا

ناوەندی توێژینەوەی پیو لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاشکرایکرد، ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا تا ساڵی 2035 بەشێوەیەک بەرزدەبێتەوە کە ژمارەی مەسیحییەکان تێدەپەڕێنێت و دەچنە ریزبەندی یەکەم لە جیهاندا.

ناوەندەکە کە بارەگاکەی لە واشنتنە، دەڵێت، هەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحییەت لە گەشەکردندان، بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەی ئایینی ئیسلام دەچێتە ریزبەندی یەکەم لە جیهاندا ئەوەیە موسڵمانان وەچەی زیاتر دەخەنەوە

بەپێی داتای ناوەندەکە، لەنێوان 2020 بۆ 2025 هەر ژنێکی موسڵمان بەتێکڕا 3.1 منداڵی بووە بەراورد بە 2.5 منداڵ بۆ هەر مەسیحییەک

ناوەندەکە پێشبینی دەکات لە ساڵی 2035 ژمارەی موسڵمانەکان دەگاتە 2.57 ملیار کەس بەراورد 2.52 ملیار مەسیحی و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت دانیشتوانی موسڵمان لە جیهاندا تا ساڵی 2070 دەگاتە سەروو 3.6 ملیار کەس لەکاتێکدا ژمارەی پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی نزیک دەبێتەوە لە سێ ملیار.