سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق فه‌رمانی دا:

“سەرجەم رێگا داخراوەکانی قەزای جورف سه‌خر بكرێنه‌وه‌”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران عەلی زەیدی کۆمەڵێک رێنمایی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای فەرماندەیی لە جورف سه‌خر ده‌ركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.11.2026 سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عه‌لی زه‌یدی کۆمەڵێک رێنمایی گرنگی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای فەرماندەیی لە قەزای جورف سه‌خر دەرکرد، ئەمەش لە میانەی دیدارەکەی لەگەڵ فەرماندەی باره‌گا و جێگرەکەی، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری دیوانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان روویدا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، رێنماییەکان بریتی بوون لە پەلەکردن لە کردنەوەی سەرجەم رێگا داخراوەکانی قەزای جورف سه‌خر و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری خاکی عێراقدا جێبەجێ دەکەن، ئەمەش بە پێی دەستوور و یاسا.