به‌شداربووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە گردبوونه‌وه
“به‌م سیعر و كوالێتییه و مواسه‌فاته خانوومان ناوێ”
میلاد جەلال – گەرمیان
ژمارەیەک لە بەشداربوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە لە بەردەم ده‌سته‌ی وەبەرھێنان و شارەوانی گەرمیان گردبوونەوە و دەڵێن، دەبوو لە ساڵی 2024 خانووەکانمان تەواو بکرایە، بەڵام تائێستا تەواو نەبوونە و ئێستاش ئێمه نامانه‌وێت”.
بەشداربوانی پرۆژەکە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17.11.2026 بە 964یان وت، “کەس نازانێت خانووەکانمان کەی تەواو دەبێت، کۆمپانیا ھەر جارێ شتێک دەڵێت و ماستەرپلانی پرۆژەکەشیان گۆڕیوە”.
“خانووەکانمان ناوێت، بەپێی ئەو گرێبەستەی کردوومانە لەگەڵ کۆمپانیا ، دەتوانن 65 وەرەقە ببەن و ئەو باقی پارەکەمان بدەنەوە، ئێمەش رازین بەوەی 65 وەرەقەمان بفەوتێت بەس پارەکەیترمان نەفەوتێ”، ئه‌مه قسه‌ی هونه‌ر مه‌حموده، كه یه‌كێكه له به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گردبوونه‌وه‌كه‌دا بوو.
ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه بێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی رێكبكه‌وێت و مافی ئه‌وان نه‌فه‌وتێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا