چەمچەماڵ

هاوڵاتیەک لەکاتی کێڵانی زەویەکەی گیانی لەدەستدا

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

هاوڵاتیەک لە کاتی کێڵانی زەوییەکەی لە سنوری چەمچەماڵ مەکینەکەی وەرگەڕاوە و گیانی لەدەستداوە، ئەمە بە قسەی شایتەحاڵەکان و تەندروستیش هێشتا یەکلا نەبووتەوە لە هۆکاری مردنەکەی.

کۆسرەت جومعە بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “تەرمی ئەو کەسە لە پزیشکی دادیەو روون نییە جەڵتە لێیداوە یان وەرگەڕاوە”