نه‌بوونی غاز و كه‌میی به‌نزینخانه‌كان
نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین له هه‌ولێر درێژبووه‌ته‌وه
رێباز یونس
چه‌ند رۆژێكه سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین وه‌ك سه‌ره‌تاكانی ته‌نگژه‌ی به‌نزین زیاد و درێژ بووه‌ته‌وه، 964 هه‌وڵیدا هۆكاره‌كانی بزانێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14.11.2026 سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین له زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كان بۆ پانتاییه‌كی زۆر درێژبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له شه‌قامی 120 مه‌تری و هه‌روه‌ها 40 مه‌تری لای پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، كه به سه‌دان ئۆتۆمبێل وه‌ستاون.
964 په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێریش كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز، وایكرد ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی به‌نزین، جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی دابه‌شی ده‌كه‌ن، ژماره‌یان كه‌مه، به تایبه‌تی له سه‌نته‌ری هه‌ولێر.
چه‌ند شۆفێرێك بۆ 964 قسه‌یان كردووه، ئه‌وانیش جگه له باسی مه‌ینه‌تی سه‌ره‌گرتن، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته رۆژێك نا رۆژێك به‌نزین بدرێته هاوڵاتیان و ژماره‌ی به‌نزینخانه‌كانیش زیاد بكرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا