قسەی مام حاجییەک بۆ یادی سلێمانی:
“هەتا مردن جێیناهێڵم و هەتا بتوانم خزمەتی دەکەم”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
مام حاجییەکی قسەخۆش پیرۆزبایی یادی شارە حەیاتەکە لە دانیشتووانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، “هەتا مردن جێیناهێڵم و هەتا بتوانم خزمەتی دەکەم”
حاجی غەریب بەئەسڵ خەڵکی شارباژێرە و لە هەشتاکانەوە لە سلێمانی دادەنیشێ، لەبەردەم مزگەوتی گەورە و بەدەم مامەڵەی تەسبیحەوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “سیفاتە باشەکانی سلێمانی و خەڵکەکەی ئەوەندە زۆرن بە من تەواو نابن”.
“سلێمانی هەرچی شتی چاکە پێی بەخشیوین، هەم لە بواری زانست و هەمیش لە بواری دارایی”، حاجی غەریب وادەڵێت.
وەک دەڵێت، خەڵکی سلێمانی میللەتێکی میواندۆست و نیشتمانپەروەرن و رقیان لە هیچ کەسێک نییە.
ئەمڕۆ 14.11.2026 تەمەنی سلێمانی، شارە حەیاتەکە بووە 242 ساڵ و چەند چالاکییەک بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری