پیکاب و ماتۆڕێکی سێ تایی پێکیاندادا
لە بەسڕە چوار منداڵ و ژنێک لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لە پارێزگای بەسرە، بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایی، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی عەرەبی 964؛ رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی روویداوە لەسەر رێگای (شەلامجە – کەباسی) لە بەسرە و تیایدا ئۆتۆمبێلێکی پیکابەکە بە ماتۆڕەکەیدا کێشاوە و چووەتە ژێرییەوە .
لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، پێنج کەس کە پێکهاتبوون لە چوار منداڵ و ژنێک دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، هاوکات شۆفێرەکەش بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەهۆش خۆی چووە.