هنێر سه‌لیم "كۆنسێرت بۆ كه‌ڕان"ی بڵاوكرده‌وه
“پلانی رۆمانێكی نوێ و فیلمێكی نوێم هه‌یه”
رێباز یونس
نووسه‌ر و سینارسیت و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد هنێر سه‌لیم، ئه‌مڕۆ له ئیڤینتێكدا له هه‌ولێر، رۆمانه نوێیه‌كه‌ی “كۆنسێرت بۆ كه‌ڕان”ی بڵاوكرده‌وه، بۆ 964یش ئاشكرای كرد، پلانی رۆمانێكی نوێ و فیلمێكی نوێی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن و تاقه‌تی بمێنێت جێبه‌جێیان ده‌كات.
هنێر سه‌لیم وتی، “كه ده‌نووسم پێویستم به كه‌س نییه، به‌ڵام كه فیلم دروست ده‌كه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌م ماندوو ده‌بم”.
ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد هنێر سه‌لیم، كه به فه‌ره‌نسی و كرمانجی ده‌نووسێت، تا ئێستا 12 فیلمی سینه‌مایی دروست كردووه و سێ رۆمانیشی نووسیوه، رۆمانه نوێیەکەیشی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر”رێبین فه‌تاح” كردووه به كوردیی شێوه‌زاری سۆرانی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به 964ی وت، كۆنسێرت بۆ كه‌ڕان گوزارشته له‌وه‌ی هه‌ندێكجار قسه بۆ كه‌سێكی نزیک ده‌كه‌یت و گوێی لێ نییه، یان بۆ میللهتک قسه ده‌كه‌یت و گوێیان لێ نییه.
رۆمانه‌كه له لایه‌ن ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر چاپكراوه.
هنێر سه‌لیم، كه خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و لە فەرەنسا دەژیت، جگه له‌م رۆمانه، “تفه‌نگه‌كه‌ی باوكم” و “ئه‌ز و ئه‌ز”یشی نووسیوه، وه‌ك سینهماكاریش براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاته له ئاستێكی جیهانیدا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا