سەروو 91 دۆلارە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

شۆڕش قادری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش زیاتری لێبووەوە، هەر بەرملێک لە سەروو 91 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 39 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.27٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 85 دۆلار و 4 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.39٪ دابەزیوە.

لە هەفتەی رابردووەوە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا و سەرکەوتنی دیموکراتەکان،  نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، لەئێستادا ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا، زۆر بەخێرایی نرخی نەوت بەرز و نزم دەکاتەوە.