له‌ هۆڵه‌كه‌ی خۆی

ته‌ڵعه‌ت تاهیر بە شیعر یادی سلێمانی ده‌كاتەوە

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان له‌ سلێمانی، له‌ یادی بونیادنانی شاره‌كه‌دا بۆنه‌یه‌ک رێكده‌خات، یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌شداره‌، شاعیر و ئه‌دیبی ناسراو ته‌ڵعه‌ت تاهیره‌ و بڕیاره‌ كۆڕی شیعری ئه‌نجام بدات.

په‌یمانگه‌كه‌ له‌ سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكرده‌وه‌، شاعیر ته‌ڵعه‌ت تاهیر یه‌كێك ده‌بێت لە بەشداربووانی “کۆڕی گۆیژە”، کە بە خوێندنەوەی دەقەکانی بەشدار دەبێت لە شکۆبەخشین بە یادی 242 ساڵەی شاری سلێمانی.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ بۆنه‌كه‌ هه‌ر له‌و هۆڵه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ به‌ ناوی ته‌ڵعه‌ت تاهیر كراوه‌.

په‌یمانگه‌كه‌ نووسیویانه‌ “شاعیر تەڵعەت تاهیر، خاوەنی خامەیەکی تایبەت و ئەندێشەیەکی قووڵی ئەدەبییه‌ لە بونیادنانی شیعری هاوچەرخی کوردیدا”.

كۆڕه‌كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 15.11.2026 كاتژمێر 1:30ی نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی تەڵعەت تاهیر ده‌بێت له‌ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان.

رۆژی 14.11ی هه‌موو ساڵێک، یادی بونیادنانی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌ و به‌م بۆنه‌یه‌ چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و كولتووری دێنه‌ ئه‌نجامدان.