مه‌سرور بارزانی:

“حكومه‌تی عێراق وه‌ک یه‌ک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی عێراق، وەک یەک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات و یەک بودجەی بۆ تەرخان دەکات.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9.11.2026 له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییشدا باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ عەلی زەیدی كرد.

وه‌ک خۆی باسی ده‌كات، گرنگترین بابەتەکانی ناو کۆبوونەوەکە ئەمانە بوون:

*لەسەر بابەتی بودجە، گەیشتنە رێککەوتنێک کە موچەی هەرێمی کوردستان مسۆگەر و بەردەوام دەبێت

*حکومەتی عێراق، وەک یەک هەرێم مامەڵە لەگەڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات و یەک بودجەی بۆ تەرخان دەکات

*هەردوولا کۆکن لەسەر کۆتاییهێنان بەو هێرشانەی کێڵگە نەوتی و غازییەکان بە ئامانج دەگرن

*لەسەر نەوت، هەردوولا هاوڕان کە دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت لە هەموو عێراقدا زیاد بکرێت و میکانیزمی پێویست بۆ ئەو بابەتە دابنرێت.