"هەرچی پارەم هەبوو هێناومە بۆ هاوکاری"

دوو رۆژە لە چەمچەماڵەوە هاتوون بۆ هاوکاری هەولێر

964+

رێباز یونس – هەولێر

ئەم گیانی هاوکارییە کە لەکاتی تەنگانە دەبینرێت دنیایەک دڵخۆشکەرە و ئەوەتا چەندین گەنج و خۆبەخش لە چەمچەماڵەوە هاتوون و ماوەی دوو رۆژە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پاک دەکەنەوە.

ئارامە ریشە کە خۆبەخشێکی دیاری چەمچەماڵە و ئێستا لە هەولێرە بە 964ـی وت، هەولێر دایکە بۆ هەمووان و هەمیشە بەدەم ئازاری شارەکانی ترەوە بووە، بۆیە ئێستا واجبە کە هەموان یارمەتی هەولێر بدەن.

وتیشی، نەک هەر خۆی هاتووە و ماڵ و شەقام و کۆڵانەکانی هەولێر پاک دەکاتەوە بەڵکو چی پارەشی هەبووە کە کۆیکردووەتەوە بۆ بژێوی سالێکی هێناویەتی و بە دیاری داویەتی بەو ماڵانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی