پارێزگاری هەولێر بۆ هاوڵاتیان
“هیچ دڵەڕاوکێتان نەبێت و بەشێ پێویست غاز هەیە”
964+
توانا نەقی
دوای هێرشەکەی درەنگانی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هەر زوو هاوڵاتیان ترسی بێ غازییان لێ نیشت بەڵام پارێزگای هەولێر دەڵێت هیچ پێویست ناکات و غازیان هەیە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، دڵنیایی بە هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەدەن کە غازی ماڵان کێشەی نییە و هیچ دڵەڕاوکێیەکتان نەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە، بەشی پێویست غازی کۆگاکراو هەیە و بەڵام ئەم هڕشەی سەر کۆرمۆر کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.