وێستگەیەکی کارەبا. وێنە: سۆشیال میدیا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان:
“هه‌وڵ ده‌ده‌ین كوژانه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ریی كاره‌با روونه‌دات”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا به 964ی راگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر زیاتر لە دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە دەست چووە و هەوڵ دەدەن کوژانەوەی سەرتاسه‌ری نەبێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د وتی، ئەو جێگایانەی پێویست نین كاره‌بایان دەکوژێندرێتەوە و کۆتا قۆناغ پەنا دەبرێت بۆ بڕینی کارەبای ماڵان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێستا پەنا دەبەنە بەر هۆکارەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، وه‌ك به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی هایدرۆپاوەر لە بەنداوەکانی دوكان و دەربەندیخان و ئەو وێستگانەی دەتوانرێت بە سووتەمەنی دیکە کار بکەن، كه کارەبا بۆ شوێنە هەستیار و گرنگەکان وەک نەخۆشخانەکان و وێستگەکانی ئاو دابین دەكه‌ن.
ئه‌مشه‌و هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قادر كه‌ره‌م و ئاگریش كه‌وته‌وه، كه له وێستگه‌كه‌وه سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كرێت.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه كاره‌با بڕاوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا