ئه‌مشه‌و

هێرش كرایه‌سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر

عه‌زیز عه‌بدوڵا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کێڵگەکەوە بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کراوەتەسەر کێڵگەکە و زیانێکی زۆر هەیە، بەڵام بەهۆی نالەباری باردۆخەکە هیچ شتێکمان لێ روون نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێکی زۆری کارمەندەکان لە ژێرەوەی کێڵگەکە بوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌كه‌ لێیداوه‌ و سەرجەم کرێکارەکان ئاگادار کراونەتەوە بچنه‌ شوێنی پارێزراو.

هەر بەپێی قسەی سەرچاوەکەی 964، بەشی Ka1 تایبت بە بەرهەمی غاز کراوەتە ئامانج.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر کێڵگەیەکی گرنگی غازی سروشتییە و دەکەوێتە ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی.

کێڵگەکە نزیکەی 70٪ی پێداویستیی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

رۆژانە بڕێکی زۆر غازی سروشتی (نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا) بەرهەم دەهێنێت.

کێڵگەی كۆرمۆ چەندین جار رووبەڕووی هێرشی درۆنی و پەلاماری تیرۆریستی بووەتەوە، کە کاریگەری لەسەر کەرتی غاز و کارەبا دروست کردووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا