"لەپڕ نوقم بووین"

رزگاربوویەکی لافاوەکەی هەولێر: بە حەبل رزگاریان کردم

کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر

رزگاربوویەکی لافاوەکەی هەولێر کە بە حەبل دەربازیان کردووە دەڵێ، لە سڵایدی سەیارەکەی هاتووەتە دەرەوە و بە مەلەکردن توانیوویەتی بگاتە قەراغی شەقامەکە.

ئەو هاوڵاتییە ساتی کۆبوونەوەی ئاو لە بەرزە پردی شۆڕش لای مزگەوتی جەلیل خەیات هەولێر بۆ 964 دەگێڕێتەوە و دەڵێ، لەپڕ باراناو کۆبوویەوە و پردەکە پڕ ئاو بوو، هەر لەوێ خۆی و ژمارەیەک سەیارە نوقمی ئاوەکە بوون.

بە قسەی ئەو رزگاربووە، نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل تائێستاش لەژێر پردەکە ماون و لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاوەکە رەنگە سەر و سۆراغی ئەوانیش دەربکەوێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا