لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەسەڵاتی پشووی سبەینێی دایە پەروەردەکان

توانا نەقی

بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەواو و بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوجەکانی هەرێم وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی پشووی دا بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکان.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ساڵانی رابردوو و ئێستاشدا، دەسەڵاتی راگەیاندنی پشووی ناوەندەکانی خوێندنی داوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆ ئەوەی لە کاتی نالەباریی دۆخی کەشوهەوادا بەپێی پێویست بڕیاری لەسەر بدەن.

ئێستا بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەوە کە چەند کاتژمێڕێکە بەردەوامە ئاو لەزۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی بەشێک لە شارەکان کۆبووتەوە و بەتایبەت هەولێری پایتەخت چەند گەڕەکێک مەترسی لەسەرە.