کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

بارانی بەلێزمە بەڕێوەیەوە و جەوەکە تەواو ساردی دەکات

شۆڕش قادری

هەوروهەڵایە و بارانبارین ئەم دوو رۆژەش بەردەوام دەبێت، لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت و جەوەکەش بەتەواوەتی ساردی دەکات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026 بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، دوای نیوەرۆ لە هەندێک شوێن لێزمە باران و هەورەبروسکە دەبێت، بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری وەک (بەحرکە و خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیە)، هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک وەک (ئاکرێ، بەردەرەش ، بجیل ، دینارتە) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش بارانی بەخوڕ دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە ساردی دەکات و پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی دیکە دادەبەزێت.

بارانەکە بۆ سبەی یەکشەممەش بە شێوەی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی