گۆشت هەرزان دەبێت

ئیتر لە سلێمانییەوە ئاژەڵ بۆ عێراق ناڕوات

+964
كوردستان ئەحمەد

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لەمانگی نیساندا لەپارێزگای سلێمانی ڕێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت و هەروەها کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو دەکرێت، ئەوەش بە مەبەستی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت.

لیژنەكانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و سێ بڕیاری گرنگیان بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت دەركرد كە بریتین لەمانە
1. لە مانگی نیساندا و بە رەچاوکردنی لایەنی تەندروستی، کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بکرێت بەتایبەتی بەرخ.

2. لە پێناو پڕکردنەوی خواستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخ، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بکرێت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

3. دروستبونی چەند لیژنەیەکی فەرعی لە قەزا و ناحیەکان کە بەدواداچوون بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان بکەن و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە  پرۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکاندا جوچکەی تێبکرێت و رێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.

هەموو ئەم زانیاریانە لە ژووری بازرگانی سلێمانی بە لێدوانی قایمقامی سلێمانیەوە پشتڕاست كراونەتەوە.