بای بەهێز و بروسکە کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی کۆیەی بڕی

964+

دەریا ئەحمەد- کۆیە

بەهۆی هەڵکردنی شەپۆلێکی بای بەهێز و بارینی بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکە، کارەبای بەشێک لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی کۆیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاژمێرە نەماوە.

تیمەکانی فەرمانگەی کارەبای کۆیە بۆ پەیامنێری 964 وتیان؛ کە وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا هیچ زیانێکی مادییان بەرنەکەوتووە و تەواوی وێستگەکان سەلامەتن، بەڵکو کێشەکە تەنها لەسەر هێڵەکانی گواستنەوە و تۆڕەکانی دابەشکردن دروست بووە بەهۆی کەشوهەواکەوە.

لە ئێستادا کرێکاران و تیمەکانی سیانەی کارەبای کۆیە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چاککردنەوەی هێڵە زیانپێکەوتووەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی کارەبا بۆ شوێنە پچڕاوەکان لە کورتترین کاتدا.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح