لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
به‌غدا
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی ره‌سافەی له به‌غدا راگەیاند، لەکاتێکدا خه‌ریكی بەرتیل وەرگرت بووه بەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕان کە لە دژی یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەرچووە.
ده‌سته‌كه لە راگه‌یاندراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد، “تیمێک لە بەشی لێکۆڵینەوە و کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغدا، دوای چاودێری و وردبینی، بۆسەیەکیان داناوەته‌وه، کە لە ئەنجامدا بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی ره‌سافه، كه عەقیدێکه، دەستگیرکرا.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، ده‌ستگیركردنه‌كه بەسه‌ر به‌ریتلوه‌رگرتنه‌وه بووه لە شوێنی کارەکەی، كه بەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕان لە دژی تۆمەتبارێک گه‌نده‌ڵی كردووه”.
ئاماژە بەوەش کراوه، “تیمەکە راپۆرتێکی فەرمی دەستگیرکردنیان ئامادەکردووە و لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا پێشکەشی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەمی کردووە، کە بەپێی بڕگەکانی بڕیارنامەی ژمارە 160ی ساڵی 1983 بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکردووە”.