تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە
ژنێک دوو رۆژە مردووە و کەس لێی ناپرسێ
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دوو رۆژە ژنێک مردووە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، کەسوکاری دیار نین و کەس ناچێت بەلایەوە.
ئەو ژنە رۆژی سێشەممە 3ـی ئەم مانگە تەرمەکەی لە گەڕەکی ئاشتی قەزای سەیدسادق دۆزراوەتەوە، دەوترێ بە مردنی ئاسایی کۆچی دوایی کردووە و هەر دوای گیانلەدەستدانی لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
ئەو ژنە لەدایکبووی ساڵی 1971ـە و توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە، بەڵام لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا کەسی نەچووە بەلایەوە و نازانرێ کەسوکاری کێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری