هەواڵەکان؛

نرخی پەتاتە و پیاز دوو قات بووە و منداڵانی رۆژئاواش خۆپیشاندانیان کرد

ژووری هەواڵ

نرخی زۆرینەی بەرهەمەکانی عەلوە بەرزبووتەوە بەڵام لە هەمووی زیاتر پەتاتە و پیاز دووقات چووەتە سەر نرخەکانیان و کیلۆی تا 1200 دینار دەڕوات ئەمە تەنیا لە عەلووە نەک بازاڕ.

******

گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێت، ئەمە ئەوەیە ئەو کوردایەتی و چاو نەترسییە لە خەڵکی رۆژئاوا ماوەکانی پێشوو دەبینرا ئێستا لە منداڵاکنیشیان رەنگی داوەتەوە و بە گردبونەوە داوای زمانی دایکیان دەکەن.

******

باچەیەکی ساوایان یەک پارچە خێر و بەرەکەتە و هەنارەکانی بوون بە داهاتێکی باش بۆ خزمەتی باخچەکە، باخە هەناری باخچەی منداڵانی ئاڵا لەسەیدسادق 240 دار هەناری تێدایە وئەمساڵ زیاتر لەیەک تۆن بەرهەمیان هەبوە.

******

لەگەڕەكی چوارباخی سلێمانی، هەژاری و نەخۆشی ئۆقرەی لە خێزانێکی چوار کەسی بڕیوە و لە وەزعێکی تابڵێی سەختدا دەژین.