هاوڵاتیان كه‌ركوک دژی گرانیی نرخی کارەبای مۆلیدە گردبوونه‌وه
پاره‌ی ئه‌مپێرێک چه‌ند ده‌بێت؟
بڕیاردرا: مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوک ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌نه‌وه
کاروان ساڵحی- کەرکوک
بەرپرسی دەستەی مۆلیدە ئەهلییه‌کانی کەرکوک سامر جبوری بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە بینای فەرماندەى پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونی فه‌رماندەی پۆلیس لیوا فەتاح خەفاجی و بەڕێوەبەری کارەبای کەرکوک ئەندازیار ئومید، هەروەها نوێنەرانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووینەوە .
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا لەسەر کێشەکە و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو، لە ئەنجامدا رێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان، گەڕانەوەی خاوەن مۆلیدەکان بۆ کار و زیادکردنی به‌شى گازی حکوومی بە نرخی پشتگیریکراو .
سامر وتیشی، بڕی پاره‌ی ئه‌مپێرێک كاره‌با هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له نێوان 15 هه‌زار، كه قایمقامیه‌ت دیاریی كردبوو، یان 13 هه‌زار كه ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری لێدابوو، ده‌مێنێته‌وه، ئەوە بڕە پارەیەی جیاوازیش دەمینێتەوە لەو نێوانەدا، دابەشی سەر سێ مانگ دەکرێت و له هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا