دیمەنێک لە قەزای بازیان - وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
سەرماکەی هێنا
لە بازیان و حاجی ئۆمەران پلەی گەرمی حەوت پلە بووە
ئەحمەد مستەفا
بازیان و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمییان هەبووە و ئەو دوو ناوچەیە بە گوێرەی داتای کەشناسی هەرێمی کوردستان، 24 کاتژمێری رابردوو ساردترین ناوچە بوون، بەرزترین پلەی گەرمیش 16 پلە بووە و لە دەربەندیخان تۆمارکراوە.
کەشناسی ئەم بەیانییە 3.11.2026، داتاکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بازیان لە پارێزگای سلێمانی دوو نزمترین پلەی گەرمییان هەبووە.
ئەم بەیانییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دیمەنی بازیان و حاجی ئۆمەران بڵاوکرانەوە و تەم و شێیەکی زۆری هەبوو، ژمارەیەک لە قوتابی و ئەو کەسانەی بۆ کار و پیشەیان هاتبوونە دەرەوە لەناو تەمەکەدا بەدەرەوە نەمابوون.
لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا، هەریەک لە ناوچەکانی دەربەندیخان بە 16 پلە و کۆیە و کەلار بە 15 پلە و زاخۆ، ئاکرێ، دوکان، کەرکوک و خانەقین بە 14 پلە ئەو شار و ناوچانە بوون کە پلەی گەرمییان بەرزتربووە.
دیمەنی ئەم بەیانییەی بازیان ؛ وێنە: لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەرگیراوە