هەر خواپێداو ئاگای لێیانە
کۆمەڵەی کورتەباڵاکان نەوتی بۆ ئەندامەکانی دەوێ
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵان، چاوی لەوەیە کە بۆ ئەم زستانە هەر دەوڵەمەند و خواپێداو هاوکارییان نەکەن، بەتایبەت پێدانی نەوت بۆ وەرزی زستان و کۆمەکی دارایی.
بەڵکو ئەو چاوی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە 964ی وت، کورتەباڵان بە 150 هەزاری موچە ناچن بەڕێوە ناتوانن پێداویستی خۆیان و دەرمانەکانیان دابین بکەن.
ئەوەی لەلای ئەو بۆ دۆخەکەیان پێویستییە، لەم دۆخەی ئێستایان پێدانی نەوتە بە کورتەباڵاکان، چونکە ئەوە پێیان وایە، بە موچەیەکی کەم وەرزێکی زستانی سەخت ناچێ بەڕێوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا