لە زاخۆ

کچە خوێندکارێکی زانکۆ بە تەقینی بوتڵی غاز گیانی لەدەستدا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کچە خوێندکارێکی زانکۆ بە تەقینی بوتڵی غاز لە کەمپی باجدکەنداڵای ئاوارەکانی شنگال لە زاخۆ گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.20263 روویداوە، کچەکە ناوی عەزیزە قاسم و خەڵکی قەزای شنگال و خوێندکاری زانکۆی زاخۆ بووە.

مەتین بناڤی وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، “پێش گەیاندنی بە نەخوشخانە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

هێشتا هۆکار و چۆنیەتی تەقینی بوتڵە غازەکە بەوردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری