وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ 964:

“دوو تەرم لەناو دوکانێکی پیشەسازی کەلار دۆزراونەتەوە”

میلاد جەلال – گەرمیان

لەناو دوکانێکی پیشەسازی کەلار دوو تەرم دۆزراونەتەوە، تەمەنیان سەروو 30 ساڵە و هێشتا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.

سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026 تەرمی دوو کەس لەناو دوکانێکی ناوچەی پیشەسازی کەلار دۆزراونەتەوە و ئاسەواری فیشەکی دەمانچە بە جەستەیانەوە دیارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەنی ئەو دوو کەسە لەسەروو 30 ساڵەوەیە، هێشتا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری