بینەر ئەڵقەی پێنجەم بن لەگەڵ دوکتۆر مەحموود

چیرۆکی ژەهرخواردنەکەو یەکەم تەقەی شەڕی ناوخۆ.. عەرەفات لە سەدام دەترسا

ژووری هەواڵ

دکتۆر مەحموود لەم ئەڵقەیەدا، باسی ئەو داواکارییەی ئێران دەکات، کە لەبەرانبەر کوشتنی قامسلو، بەڵێنی پێدانی 100 چەکیان بە حزبی ئیشتراکی داوە و ژەهرخواردنی خۆی و هاورێکانیشی دەگێڕتەوە کە چۆن خۆی چارەسەر کردووە.

ئەڵقەی پێنجەمی پڕۆگرامی دوێنی، کە پەیوەستە بە بیرەوەری و تێڕامانەکانی سیاسەتوانی دیاری کورد، دوکتۆر مەحموود عوسمان، زۆر نهێنی و قسەوباسی نەبیستراوی تێدایە، لەبارەی کوردانی ئێران و رای ئێران لەسەر حزبی دیموکرات، ئێران لەو سەردەمەشدا پێی وابووە، دەبێت چەک دابنێن تا گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن.

دکتۆر مەحموود لە دەستپێکی بەرنامەکە باس لە چیرۆکێک سەرنجڕاکێش دەکات و دەڵێ، لە ساڵی 1987 کاتێک گەڕاونەتەوە کوردستان، ماوەیەک لە کاولان ماونەتەوە و دواتر چوونەتە ناوچەی دوکان، ئەوکات حزبە کوردییەکان بۆ پاڵپشتی ئێران شەڕیان دژی عیراق دەکرد و بریندارێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

دوای تیماری بەشێک لە بریندارەکان، دکتۆر مەحموود و هاوڕێکانی لە حزبی ئیشتراکی لە ناوچەی سیروانی سنووری دوکان، کە 12 کەس دەبوون نانی نیوەڕۆیان خواردووە، ژنێک کە لە ماڵی مستەفا چاوڕەش بووە، ژەهری خستبووە ناو ماستاوە، دکتۆر مەحموود دەڵێ، دوای سەعات و نیوێک کادرێکی یەکێتی وەفاتی کرد و وامانزانی نەخۆشی دڵی هەیە.

دواتر ژنێک و دایکی مستەفا چاورەش وەفاتیان کرد و تێگەشتین کە شتێک هەیە و وردە وردە لە ئێمەش نیشانەکانی دەرکەوت و قاچمان رەق دەبوو، وە دەڕشاینەوە، ئەمە لە رۆژی یەکەم زۆر دیار نەبوو، بەڵام رۆژی دووەم زیاتر دەرکەوت، ئەوکاتە مام جەلال لە تاران بوو، وە نەوشیروان مستەفا لە بارەگای یەکێتی بوو، داواکرا بۆ چارەسەری بچین بۆ دەرەوەی وڵات.

دکتۆر مەحموود عوسمان دەڵێ، من نەچووم و وتم لێرە چارەسەری خۆم دەکەم، هەرچەندە هەوڵیان دا، بەڵام بە “ئارەقە کردنەوە و وەرزش کردن و میزکردن”، توانیم بەشێک لە ژەهرەکە دەربکەم، و دواتر بە گولاج و دەرزیم بەکارهێنا و لە خەتەر دەرچووم، بەڵام قژم هەمووی روتایەوە و 15 بۆ 20 کیلۆ کێشم کەمی کرد.

ئەو باسی چیرۆکێکی دیکە دەکات، کە پێویستی بەوە بووە بۆ نەشتەرگەری چاو بچێتە ئەمریکا وە دەڵێ، بە رێوشوێنێکی قورس و ئاڵۆز ڤیزای ئەمریکام وەرگرت تا لای براکەم چارەسەر وەربگرم، بەڵام ئەفسەرێک لە فرۆکەخانەی بەغدا لەناو فڕۆکەی دایگرتم و نەیهێشت گەشتەکەم بکەم.

رۆژی پاش گەشتەکە، کە داوام لێکرابوو سەردانی بنکەیەکی ئەمنی بکەم، سەردانەکەی ئەنجامداوەو لەوێ تەنیا داواکەیان ئەوەبووە کە بیبینن و بەوهۆیەوە یەک هەفتە گەشتەکەی دواکەوتووە.

زیاتر ببینن و ببیست لەم لینکەوە؛ پەنجە دابگرە