كێ براوه ده‌بێت؟
هه‌ڵبژاردن له ئیسڕائیل ده‌ستیپێكرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.10.2026 هاوڵاتیان له ئیسڕائیل چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی په‌رله‌مانی نوێ ده‌كه‌ن، كه به كنیست ناسراوه.
میدیای ئیسڕائیل بڵاویكرده‌وه، ده‌نگدان تا كاتژمێر 10ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و 7.3 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ده‌نگدانه‌كه بۆ 120 كورسی په‌رله‌مانه و 37 حزب به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن،
بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییش هه‌ر حزبێک 61 كورسی پێویسته.
له هه‌ڵبژاردنی ده‌نگده‌راندا، ده‌نگ به لیست ده‌ده‌ن نه‌ک كاندید، حزبه‌كانی لیكۆد به سه‌رۆكایه‌تی ناته‌نیاهۆ و “یشار”ی ئۆپۆزیسیۆن رکابەری سەرەکین به سه‌رۆكایه‌تی گادی ئه‌زینكۆت، كه سه‌رۆک ئه‌ركانی پێشووی سوپایه، هه‌روه‌ها سێ لیستی دیكه‌ش هه‌ن و ركابه‌ری دەکەن.
ناته‌نیاهۆ كه سێ خول سه‌رۆكوه‌زیران بووه و 19 ساڵی له‌و پۆسته‌دا به‌سه‌ر بردووه، ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌ش براوه بێت و ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران.
میدیای ئیسرائیل ده‌ڵێت، 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و پاسه‌وان، هه‌روه‌ها 20 هه‌زار پۆلیس ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی هه‌ڵبژاردنیان له‌ئه‌ستۆیه.