"گەرمیان و کوێستیانیان پێناکەم"
هەنگەوانێکی کەلار: گەرمیان باشترین جۆری هەنگوینی هەیە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ھەنگەوانێک لە فێستیڤاڵەکەی کەلار بەشدارە، دوو قاپ ھەنگوینی تێستی داناوە و ھەرکەس بەپێشیدا تێپەڕێت ئەبێت لێی بخوات و وەکو خۆشی دەڵێت، هەنگوینەکەی جێی سیقەیە.
سەردار تیلەکۆیی، ھەنگەوانە و بە 964ى وت: گەرمیان و کوێستان بە ھەنگەکانم ناکەم، ھەر لە گوندی تیلەکۆ لە قەزای رزگاری ھەنگەکانم بەخێو دەکەم.
ئەو هەنگەوانە دەشڵێت: دوو قاپم داناوە بۆ تێست دەمەوێت خەڵکی ھەنگوینی ئەسڵ و عادی لەیەک جیابکەنەوە، ئەوەندەش دڵنیام لە ھەگوینەکەم ھەرکەس تێپەڕێت حەزدەکەم تێستی بکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەنگوینی گەرمیان و کوێستان تامیان جیاوازە، بە وتەی سەردار، ئەو ھەنگوینەی لە گەرمیان ھەیە لەھیچ جێگایەکی دیکە نیە، بەتایبەت ھەنگوینی زەردەسیری کە تایبەتە بە ناوچەی گەرمیان و ئەو جۆرە رووەکەی ھەنگەکان دەیخۆن لە ناوچە گەرمەکان ھەیە.
پێداچوونەوە: هەژان هادی