نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
مەترسییەکانى ناوچەکە هۆکارە
بەرز بووەتەوە؛ بەرمیلێک نەوت 110 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
بازاڕەکانی وزەی جیهان بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانەوە جوڵەیەکی خێرایان بەخۆیانەوە بینی. دروستبوونی مەترسی لەسەر هەناردەکردنی نەوت، نرخی نەوتی برێنتی بۆ لوتکەیەکی نوێ پاڵنا.
بەپێی نوێترین داتاکانی شاشەی چاودێریی بازاڕی نەوت، گۆڕانکارییەکان بۆ هەردوو جۆرە سەرەکییەکەی نەوت بەم شێوەیەن:
نەوتی خاوی برێنت: نرخەکەی گەیشتە 110.0 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئەوەی بە رێژەی 0.37% (واتە 0.40 دۆلار) بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
نەوتی خاوی تەکساس : نرخەکەی لە بەربەستی 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە و گەیشتووەتە 98.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، پاش ئەوەی بە رێژەی 0.24% (واتە 0.24 دۆلار) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تانکەرە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووى هورمز.