بانكی ناوه‌ندیی عێراق:

“ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌كان بكرێت”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان ده‌كات، ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی حه‌واڵه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها لە مەرجی ماوەی دانانی RTGS چاوپۆشییان لێبكه‌ن.

بانكه‌كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18.10.2026 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووه‌ “بانکی ناوەندی عێراق داوای لە سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کردووە، ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی گواستنەوەی دەرەکی “حه‌واڵه‌” بۆ ئەو کڕیارانە بکەن کە مامەڵەیان تەواو بووە”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، “بانکەکە بەپێی پێویست حسابی بانکەکان لە دەرەوەی وڵات پڕدەکاتەوە و لە مەرجی ماوەی دانانی RTGS بەخشینیان بۆ دەکات”.

سیستمی RTGS سیستەمی یەکلاکردنەوەی گشتی لە کاتی هه‌نووكه‌یی، ژێرخانی بانکی ئەلیکترۆنییە، کە بۆ گواستنەوەی راسته‌وخۆ و کۆتایی پارەی بەهابەرز لە نێوان بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان بەکاردێت.