هەڕەشە لە ترەمپ دەکات

وەزیری نوێی بەرگری ئێران: ئامادەین و دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانمانە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

مێهرداد ئەخلاقی، وەزیری نوێی بەرگریی ئێران لە یەکەم لێدوانیدا پەنجەی هەڕەشەی لە ترەمپ بەرزکردەوە و رایگەیاند، “پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانە و ئامادەین بۆ جەنگ.”

مێهرداد ئەخلاقی کە ئەمڕۆ وەک وەزیری بەرگریی ئێران دەستبەکاربوو، لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان وتی، “ئەگەر ترەمپ هەڕەشەکانی لە قسەوە بکاتە کردار، ئەنجامەکەی دەبیننەوە، باشتر وایە بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن هێزەکانی بە سەلامەت لە ناوچەکە بباتە دەرەو.

ترەمپ چەند رۆژێک لەمەوبەر بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە رەنگە “دایکی هەموو بۆمبەکان” دژی ئێران بەکاربهێنن، مێهردادیش لە وەڵامی ئەمەدا وتی: رێوشوێنی پێویستمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی “دایکی بۆمبەکان” گرتووەتەبەر، لەو بابەتەدا ئاسوودەین و بەدڵنیاییەوە کاری خۆیان دەکەن.

مێهرداد باسی لەوە کرد، لە دوای جەنگی 12 رۆژەوە توانستی بەرگریی ئێران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و و نوێ بووەتەوە، بەجۆرێک ” کە هەڵسەنگاندن و حساباتی دوژمنی بۆ جەنگ گۆڕیوە.”

وەزیری بەرگریی ئێران قسەی لەبارەی کارگەی چەک و مووشەکیش کرد و وتی: ئێمە کارگەکان لە شوێنە کۆنەکاندا بنیادنانێینەوە، بەڵکو لەنێو چیاکان و دامەزراوەی پارێزراودا دروستیان دەکەینەوە.