مازن غەریب: هه‌واڵگریی عێراق شكستی هێناوه
“هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر كه‌ركوک نییه”
كاروان ساڵحی – كه‌ركوک
ئەندامی پەرلەمانی عێراق مازن غه‌ریب ده‌ڵێت، پێویست ناكات هاوڵاتیانی كه‌ركوک بترسن و ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندی به جموجۆڵی چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌یه.
مازن غه‌ریب كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و بەرگرییه لە پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17.10.2026 بۆ 964 قسه‌ی كرد و سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منیی شاری كه‌ركوک وتی: پێویست ناکات هاوڵاتیانی کەرکوک بترسن، داواکردنی هێزییش زیاتر بابەتی سیاسی بەدواوەیە”.
وتیشی، هه‌واڵگریی عێراق له ماوه‌ی رابردوودا شكستی هێناوه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراق زیاتر بایه‌خ به لایه‌نی هه‌واڵگریی بدات و زیادكردنی هێز له كه‌ركوك بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر ناكات.
“سیناریۆی 2014 هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه”، ئه‌مه قسه‌ی مازن غه‌ریبه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێزێكی زۆر له كه‌ركوک هه‌یه و داعش‌یش مه‌ترسیی نییه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پڕبكرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش داوای دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌شمان كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی عێراق بۆ 964، دوای ئه‌وه دێت دوێنێ پەرلەمانتارێکی تورکمان لە لێدوانەکانیدا داوای ناردنی هێزی زیاتری بۆ کەرکوک کرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا