بڕیارەکە مانگێکى نەبرد

نۆرەگرتنی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزین لە گەرمیان دەستیپێکردەوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ قەدەغەکردنی نۆرەگرتنی شەوانەی شۆفێران تەنیا مانگێکی خایاند و، جارێکی تر دیاردەی سەرەگرتن دەستیپێکردەوە.

پەیامنێری 964 ڤیدیۆیی سەرەگرتنی شۆفێرانی تۆمار کردووە، کە تێیدا دەردەکەوێت شۆفێران لە ئێستاوە سەرەیان گرتووە بۆ ئەوەی سبەینێ بتوانن بەنزینی 750 دیناری وەرگرن، ئەمەش سەرە دوور و درێژەکانی پێشووی هێناوەتەوە یاد.

ئەمە لە كاتێکدایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان، بڕیاریان دابوو نۆرەگرتنی شەوانە بە تەواوی قەدەغە بکەن، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی قەیرانەکە و کەمیی بەشەبەنزین، بڕیارەکە نەبووە هۆی چارەسەرکردنی بنەڕەتی و شۆفێران ناچار بوون دیسانەوە دەست بە سەرەگرتنی پێشوەختە بکەنەوە.