ئەسپسوارێک
“ئەسپسوارى خویەکە وازى لێناهێدرێت”؛ فەقەرەى شکاوە کەچى هەر کۆڵى نەداوە
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
لە فێستیڤاڵێکی ئەسپسواریدا لە باژگای جافی لە تانجەرۆی سلێمانی، 58 سوارچاک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانەوە نمایشێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد و جەماوەرێکی زۆریش ئامادەی بینینی نمایشەکە بوون.
هاوار محێدین، یەکێکە لە سوارچاکە بەشداربووەکان، بە 964ی وت، “ئەسپسواری خولیایەکە کە چووە سەرتەوە، بە ئاسانی وازی لێناهێنیت.”
هاوار وەک نموونەیەک بۆ ئەو خۆشەویستییە، باسی لەوە کرد کە پێشتر لە ئەسپ کەوتووە و فەقەرەی پشتی شکاوە، بەڵام سەرەڕای ئەو پێکانە قورسە، هەرگیز دەستبەرداری ئەسپسواری نەبووە.
ئەو سوارچاکە وتیشی، “ئەسپسواری ئاسان نییە، پێویستە بە شێوەیەکی دروست فێری بیت بۆ ئەوەی خۆت لە پێکان بپارێزیت.”
پێداچوونەوە: وریا فەتاح