سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان قسەیان کرد

بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکی ناوەندیی عێراق و ئێران چاویان بەیەک کەوت

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکی ناوەندیی و عێراق چاویان بەیەک کەوت و لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان قسەیان کرد.

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی سندووقی نێودەوڵەتی دراو (IMF) ناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران و نزار ناسر پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێکەوە دانیشتوون.

لە دانیشتنەکەدا هەردوولا لەبارەی رێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بیروڕایان گۆڕیوەتەوە و میدیای ئێران دەڵێت، گفتوگۆگان بەرهەمدار بوون.