جێگری بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران

داهاتی روناکی هەشتا ملیۆن دۆلارە و خەرجیەکەی 200 ملیۆنە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پرۆژەی رووناکی تێچوویەکی زۆری هەیە و مانگانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری دەوێت، لەبەرامبەردا داهاتەکەی 80 ملیۆنە و تەنیا 60ـیشی دەمێنێتەوە و ئەوی دیکە حکومەت خۆی دابینی دەکات، ئەمە بە قسەی جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران و دەلێت پرۆژەیەکی سەرکەتوو بووە.

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ 964 وتی، تا دوو ساڵی دیکەش پرۆژەی رووناکی هەر بۆ حکومەت تێچووەکەی زۆرە و داهاتی کەمە بەڵام گرنگ ئەوەیە کە پرۆژەکە بەتەواوی جێگیر بێت و هاوڵاتیان دەبێت بزانن کە ئێستا 80٪ـی هاوڵاتیان پارە کەمتر دەدەن لە پرۆژەکە.

سەبارەت بە هەژماری من ئاماژەی بەوەکرد، لە یەک ملیۆن موچەخۆر ئێستا تەنیا 25 هەزار کەسێک ماوە کە بێنە ناو هەژماری منەوە و لە ئێستادا 750 ئەی تی ئێم دانراوە و لە داهاتوو زیاتری دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی