ئامادەکردنی پسوڵەی کارەبا
چەند کەس سوودمەند بووە؟
نزیکەی 750 هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی کارەبایان لاماوە
ئەحمەد مستەفا
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، لە هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی کۆنی هاوبەشاندا، ژمارەی سوودمەندان گەیشتووەتە 90 هەزار کەس، لە کاتێکدا نزیکەی 750 هەزار هاوبەش هێشتا قەرزی پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکەیان لەسەر ماوە.
بەپێی راگەیەندراوی پڕۆژەکە، هاوبەشان تاوەکو 18ی ئەم مانگە کاتیان هەیە سوود لە ئۆفەری داشکاندنی قەرزەکان وەربگرن، بەڵام دوای تەواوبوونی ماوەکە، داشکاندنەکەیان بۆ جێبەجێ ناکرێت و تەواوی قەرزەکەیان دەکرێ بە قیست.
هاوبەشانی ماڵان دەتوانن بەپێی بڕی قەرزەکانیان تاوەکو 24 قیستی مانگانە بدەن، بە مەرجێک کەمترین قیستی مانگانە 20 هەزار دینار بێت، هەروەها نیوەی هاوبەشانی قەرزدار قەرزێکیان کەمتر لە 200 هەزار دینارە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەڵمەتی یەکەم و دووەمی داشکاندندا، نزیکەی 350 ملیار دینار لە قەرزی هاووڵاتیان داشێنراوە، لە هەڵمەتی یەکەمدا 800 هەزار کەس و لە هەڵمەتی دووەمدا 100 هەزار کەس سوودمەند بوون.