چەند حاڵەتی برینداربوون و نەخۆشی دیکەش هەبووە

نزیکەی 100 کەس لە فێستیڤاڵی بەرواری باڵا ژەهراوی بوون

شۆڕش قادری

لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی بەرواری باڵا نزیکەی 100 کەس ژەهراوی بوون و ژمارەیەکی دیکەش تووشی پەتا و سەرئێشە و شکاوی بوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک چەند وێنەیەکی بەدەمەوەچوونی تیمەکانیانی لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی بەرواری باڵا داناوە و دەڵێت، لەو سێ رۆژەدا 340 نەخۆشیان چارەسەر کردووە.

تەندروستی دهۆک ئامارەکەی بەم شێوەیەی بڵاوکردووەتەوە؛

ژەهراویبوون؛ 98 حاڵەت

سەرئێشان؛ 50 حاڵەت

پێوەدانی مێروو و حەشەرات؛ 50 حاڵەت

ئەنفلۆنزا؛ 28 حاڵەت

دابەزینی زەخت (فشارخوێن)؛ 27 حاڵەت

بەرزبوونەوەی زەخت (فشارخوێن)؛ 22 حاڵەت

گێژبوون؛ 17 حاڵەت

هەوکردنی لەوزەتێن؛ 15 حاڵەت

سووتان؛ 10 حاڵەت

برینداربوون؛ 9 حاڵەت

بەرزبوونەوەی تا؛ 6 حاڵەت

رووداو  حاڵەتی دیکە؛ 8 حاڵەت

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە دەڤەری بەرواری باڵا بەڕێوەدەچێت و خەڵکێکی زۆر لە هەموو کوردستان روویان تێکردووە.