بازاڕی سه‌ر پردی سه‌یداوه
شارەوانیی هه‌ولێر:
“كاسبكار نابێت رێگری له هاتوچۆی هاوڵاتیان بكات”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شارەوانیی یەکی هه‌ولێر ده‌ڵێن بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناوشارن، به تایبه‌تی له رۆژانی هه‌ینیدا، بۆیه مه‌به‌سته‌كه رێگری له كاروكاسبی كاسبكاران نییه و زیاتر رێكخستنه‌وه‌ی ناو شاره.
راگه‌یاندنی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9.10.2026 بڵاویان كرده‌وه، شاره‌وانی یه‌ک خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناو شارن، به تایبه‌تی بازاڕی پارکی شار، بازاڕی شێخەڵڵا، بازاڕی پردی سەیداوە، بازاڕی شێخ مستەفا، ناسراو بە بازاڕی سورچی.
ده‌شڵێن: رێگری لە چینی کاسبکاران ناکەین، بەڵام کاسبکاریش نابێت رێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتیان بکات، بۆیە تەنیا رێکیان دەخەینەوە.
شارەوانیی یەک بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی، هەموو رۆژانی هەینی هەڵدەستێت بە رێکخستنەوە و چاودێریکردنی بازاڕەکانی سەنتەری شار.
ئه‌وان ده‌ڵێن، ئەم هەنگاوە لە پێناو نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە زێدەڕۆییکردنە بۆ سەر شەقام و شۆستەکان، هەروەها پاراستنی ژینگە و پاک‌وخاوێنی بازاڕەکانە، بە گشتییش لەگەڵ هاوکاریکردن و رەخساندنی هەلی کاری گونجاون بۆ فرۆشیاران و خاوەن کارەکانی سەنتەری شار بەبێ جیاوازی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی.