سەعاتی سفر؛
بەکارهێنانی ئەتۆم و وردەکاری فڕۆکەکەی فڵای دوبەی و وەزعی عێراق
ژووری هەواڵ
رووداوەکانی ئەم هەفتەیە لەبارەی شەڕ و شۆڕەوە هێندە گەرمبوون کە زۆری نەمابوو لە چەند قۆڵێکەوە جیهان بگاتە لێواری جەنگی جیهانی سێیەم.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی ئاماژەی بەوەکرد کە هەڕەشەکەی پۆتین بۆ تەقاندنی بۆمبی ئەتۆم هەم جدییە و هەم چاوسورکردنەوەیەکە، چونکە ئیتر گەیشتووەتە گیانی.
لەلایەکی ترەوە دەڵێت، رووداوی فڕۆکەکەی فڵای دوبەی ئەگەر سەری بگرتایە و لە تەلئەبیب کارەساتی بخوڵقاندایە، ئەوە رێک وەک رووداوەکانی 11ـەی سێپتەمبەر دەبووەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی گەورە و و ئێرانیش بە بەرپرسیار دەزانرا.
هەروەها عەقید سەلام دەڵێت، شەڕی یەمەن لە نێوان سوپا و حوسییەکان چووەتە قۆناغێکی نوێوە و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلا دەبێتەوە و ئێستا ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ سعودیە هەڵکردووە بۆ هێرش کردن.
تەوەرە سەرەکییەکانی ئەمجارەی سەعاتی سفر؛
– روسیا گەیشتووەتە گیانی و بۆی هەیە ئەتۆم بەکاربهێنێت
– بەکارهێنانی ئەتۆمی تاکتیکی بژاردەیەکە بۆ روسیا
– کەی و کەی هەڕەشەی جدی هەبووە بۆ بەکارهێنانی ئەتۆم؟
– چەکی ئەتۆم بەکاربێت چی روودەدات؟
– وردەکاری رووداوی فڕۆکەکەی فلای دوبەی
– بە سوتفە دوو فڕۆکەوانی دیکە لەناو فڕۆکەکە بوون
– فڕۆکەوان کۆدی 7700 و 7500ـی ناردووە
– فڕۆکەوان و کارمەندیش ئێستا سەرچاوەی هەڕەشەن
– فڕۆکەوان و کارمەندی ناو فڕۆکە تێستی دەروونی دەکرێن
– ناتانیاهۆ سوود لەم رووداوە دەبینێت بۆ مانەوەی
– ناتوانرێت رێگری لەم جۆرە رووداوانە بکرێت
– ناتوانرێت لە زەوییەوە کۆنترۆڵی فڕۆکەی مەدەنی بکرێت
– رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی مالیزیا
– فرۆکەکە بکەوتایە جەنگێکی گەورە بەرپا دەبوو
– گروپە چەکدارەکانی عێراق حساب بۆ زەیدی ناکەن
– گرنگی و بایەخی جورف سەخر و کاریگەری ئەو شوێنە
– ئێران مەودای موشەکەکانی فراوان دەکات
– کۆبوونەوەکەی کام دەیڤدی ترەمپ خەتەرە و شەڕ دەبێت
– دۆخی یەمەن تەواو گۆڕاوە و سوپا دەستی کردووتەوە