دیمه‌نێكی پێشووى گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ كه داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن - وێنه: 964
وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە
سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی دا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی.
پەرلەمانتار رێبوار ئەوڕەحمان له لیژنه‌ی دارایی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق قسەی کردووە و دەڵێت، وەزیری دارایی فالح ساری بەڵێنی داوە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بە شێوەیەکی هەمیشەیی دابمەزرێنێت و موچەکانیان بگۆڕێت بۆ سیستەمی گرێبەستی 315، کە هاوتاکردنی موچەکانیانە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەمیشەیی.
بڕیارنامەی ژمارە 315ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی ساڵی 2019 (هەموارکراو به بڕیاری 337) ئەو پەیڕەوی یاساییە کە مافی فه‌رمانبه‌ران بە گرێبەست یان کرێی رۆژانە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت و فەرمانبەرانی هەمیشەیی یەکسان دەکات.
په‌رله‌مانتاره‌كه وتی، “لیژنەکە لەگەڵ وەزیری دارایی تاوتوێی بڕگەکانی بودجەی کرد، ئەویش روونیکردەوە سەرجەم موچەی فەرمانبەران مسۆگەرە”.
روونیشیکردەوە، “وەزیر ئاماژەی بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت و یەکگرتوویی بەرنامەی حکومەت کرد، کە لە ئەنجامی سەقامگیری قەبارەی هەناردەکردنی نەوت و توانای دابینکردنی کورتهێنانی بودجەوە سەرچاوەی گرتووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تائێستا نرخی دۆلار دیاریی نەکراوە، دانوستانەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن، سەقفی پێشنیارکراوی نرخی دراو لە نێوان 1400 بۆ 1500 دیناردایە بۆ هه‌ر دۆلارێك”.
به قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، له بودجه‌ی نوێی عێراقدا هه‌لی دابینكردنی 100 هه‌زار گرێبه‌ستی دیكه ده‌ڕه‌خسێندرێت، كه 50 هه‌زاریان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانی تری بۆ خزمه‌تگوزاری شارستانی ده‌بێت.