دواى چاودێرییەکى ورد
سەرکردەیەکى داعش لە حەویجە دەستگیرکرا
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
دواى چاودێرییەکى وردى دەزگاى هەوڵگرى عێراق، ئەمڕۆ سەرکردەیەکى داعش لە حەویحە دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکى ئەمنیى بەرپرس لە کەرکوک بە 964ـى وت،”چەند رۆژێک بوو لەلایەن دەزگاى هەواڵگرییەوە، بەسەرپەرشتى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى کورکوک، چاودێرى ئەو سەرکردەیەى داعش کراوە کە ئەمڕۆ لە حەویجە دەستگیرکرا”.
هەرچەندە هیچ زانیارییەکى لەبارەى کەسەکەوە نەخستەڕوو، بەڵام وەک دەڵێت: دواى لێکۆڵینەوە وردەکاری و زانیارى دەخەینەڕوو.
،وتیشی دوای لێکۆڵینەوە وردەکاری زیاتر دەربارەی ئەو سەرکردەیە رادەگەیەنین .
پێداچوونەوە: وریا فەتاح