کەسێک کۆمەڵێک داری تەڕی بڕیوەتەوە و بنەکانیشی سووتاندوون – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
کەسێکە و لە سیتەک فێعلەکەی کردووە
کۆمەڵێک داری تەڕی بڕییەوە و بنەکانیشی سووتاندن؛ دەستگیر کرا
شۆڕش قادری
لە سیتەک کەسێک کۆمەڵێک داری سەوز و جوانی بڕیەوەتەوە و بنەکانیشی سووتاندووە، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی دارەکانی داناوە و نووسیویەتی، دوای وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوونى خێرا، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سیتەک بە فەرمانى بەڕێوەبەرى بەشەکەیان توانیویانە لە سنوورى ناحیەى سیتەک ( گورگەیەر) کەسێک بەتۆمەتى بڕینی داری سروشتی دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە بنی دارەکانی سووتاندوە بۆ ئەوەی شوێنەواری دارەبڕدراوەکان بسڕێتەوە و کەس پێی نەزانێ.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، هێشتا راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.