دوو دوکتۆر

لە ماستاوچێتییەوە تا رەزیلی و توڕەیی: شیکارێکی دەروونی بۆ رەفتارەکان

964+

ژووری هەواڵ

ماستاوچێتی و دووڕوویی و نێرجسی و فێڵکردن لە خەڵک و بردنی شتە باشەکان بۆ خۆت نیشانەی تێکچوونی دەروونین و پزیشکی پسپۆڕ روونیدەکاتەوە.

د. محەمەد تەها حسێن، پزیشک و پسپۆڕی دەروونزانی لە بەرنامەی دودوکتۆری 964 شیکارییەکی دەروونیی قووڵی بۆ کۆمەڵێک رەفتار و خەسڵەتی کەسایەتی کرد کە رۆژانە لە کۆمەڵگەدا دەبینرێن و روونیکردەوە کە زۆربەی ئەم رەفتارانە بنەمای نەخۆشی یان گرێی دەروونین.

پزیشکی پسپۆڕ ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵ زاتی خۆیان یان جوگرافیای خۆیاندا دابڕاون، کەسانی دەروون ناساغن، هەروەها جەختی کردەوە کە کەسی نێرجسیش کێشەی قووڵی لەگەڵ خۆیدا هەیە، لەبارەی پەروەردەی منداڵیشەوە دەڵێت: “بچووککردنەوە و بێنرخکردنی منداڵ وادەکات لە تەمەنی گەورەییدا هەست بە کەمی بکات.”

لەبارەی خەسڵەتی ئەنانیەتەوە، د. محەمەد روونیکردەوە کە ئەنانیەت خەسڵەتێکی منداڵی ساوایە، بەڵام کاتێک کەسێکی ئەنانی دەسەڵاتی دەستدەکەوێت، دەبێتە کارەسات بۆ دەوروبەرەکەی، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئارەزووی ناوبانگیش گرێیەکی دەروونیی ئاڵۆزە.